AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٥ ٠٩:٤٢

دوابەدوای تیرۆری سەردار شەهید سەید ڕەزی مووسەوی؛

کۆبوونەوەی خوێندکاران لە بەردەم ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران

کۆبوونەوەی خوێندکاران لە بەردەم ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران

کۆمەڵێک لە هاووڵاتیانی تارانی بە کۆبوونەوە لە بەردەم ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە تیرۆری سەردار شەهید سەید ڕەزی مووسەوی داوای وەڵامی قایم ب ئەو جەنایەتەیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵێک لە گەنجان، خوێندکاران و هاووڵاتیانی تارانی بە کۆبوونەوە لە بەردەم ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی جەنایەتی ئیسرائیل لە تیرۆری سەردار سەید ڕەزی مووسەوی لە ڕاوێژکارانی سەربازی ئێران لە سووریا، داوای وەڵامی قایم بە هەوڵە تیرۆریستیانەکانی ئیسرائیلیان کرد.

ژمارەیەک لە خوێندکارەکان لە پاڵپشتی لە بەرخۆدان و ئیدانە کردنی هەوڵە سووکانەکانی ئیسرائیل بە پۆشینی کەفەنەوە و بە دەستەوە گرتنی ئاڵای حزبوڵڵا لە ئەو شوێنە کۆبوونەوەیان کرد.

News ID 48463

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha